کوردستان

هەولێر.. کەسێک دەستگیر کرا کە دۆلاری کۆپی لابوو

10-01-2023
هەولێر.. کەسێک دەستگیر کرا کە دۆلاری کۆپی لابوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە پشت بەنزینخانەی ئاکار نزیک شەقامی (١٠٠ مەتری) تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبیان بە ناوی (ک. ع. ا) دەستگیر کرد، کە بڕی (٤ هەزار دۆلار)ی کۆپی لابوو و دەیویست بە ناوی دۆلاری لیبییەوە لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی نەهێشتنی ساختەکاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.