کوردستان

ئەو کچەی لە سلێمانی هێرشکرایە سەری بێسەروشوێنە

01-01-2023
ئەو کچەی لە سلێمانی هێرشکرایە سەری بێسەروشوێنە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەو کچەی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەلایەن چەند گەنجێکەوە لە ناوچەی هوانەی سلێمانی هێرش کرایە سەری، ئێستا بێسەروشوێنە و تەنانەت کەسوکاریشی سۆراغی نازانن.

بەپێی زانیارییەکان، کچەکە یوتیوبەرە و خەڵکی شاری خانەقینە. لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نزیکەی ساڵێکە لە سلێمانی دەژین.

دوای رووداوەکە، کچەکە هەڵاتووە و تا ئێستاش بێسەر و شوێنە. تەنانەت کەسوکاریشی نازانن لەکوێیە و هیچ سکاڵایەکیشیان تۆمار نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 16کەسی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەو کچە ڕاگەیاند.