کوردستان

دوو کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

31-12-2022
دوو کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵە لە شەقامێکی خراپ کارەساتێکی نایەوە.

فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای هەولێر -کۆیە، لەنزیک مەفرەقی دەربەند، نیسانێکی تایبەت هەوڵی دا لەئوتومبێلێکی تر لەبەردەمی ڕەت بێت. لەوکاتەش سەرکە ترێلەیەکی سکانیا لە دیوەکەی تر لەسایدی خۆی بەرامبەری دەهات، وە بەهۆی خێرایی و نەبوونی کات لەبەردەستی شوفێری نیسانەکە، بۆیەنەیتوانی بگەڕێتەوە سایدی خۆی و ڕووبەڕوو خۆی کێشا بەترێلەکە.

فازل حاجی ڕاشیگەیاند، لە دەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێروسەرنشینی نیسان کە هاوسەری یەکتربوون، هەردوکیان گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.

وتەبێژەکەی هاتوچۆ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە شۆفێران ئاگاداری خۆیان بن لەو ڕێگایانەی کەتاکسایدن ومەودای بینینیان کەمە زۆر بەئاگاییەوە تێپەڕاندن ئەنجام بدەن.