کوردستان

بکوژی سێ کوردەکەی پاریس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرونی

24-12-2022
بکوژی سێ کوردەکەی پاریس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرونی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بکوژە تەمەن 69 ساڵانەکە، کە سێ هاوڵاتی کوردی لە پاریس کوشت، لە دەستبەسەری پۆلیسەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرونی.

  پێش نیوەڕۆی هەینی لە بازنەی 10ی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کەسێک بە چەک هێرشی کردە سەر ژمارەیەک کورد و سێ کەسی کوشت و سێی تریشی بریندار کرد. دواتر خۆشی بە برینداری دەستگیر کرا.

بکوژەکە دانی بەدوا ناوە کە هێرشەکەی بەهۆی نەژاد پەرستی  بووە و باوکیشی دەڵێ "کوڕەکەم شێت و گەمژەیە".