کوردستان

تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵێکدا دۆزرایەوە

17-12-2022
تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵێکدا دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵێکدا دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ شەممە 17-12-2022 رایگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی ڕاپەڕین نزیک گۆڕستانی راپەڕین، پاشان دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی (ق. م . م) رەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی (ئیمام قاسم) پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەرمەکەی لەسەر شۆفڵکەی دۆزراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتییە شۆفڵی پێبووە ویستوویەتی بچێتە سەرکار، بەڵام بە رێگاوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێکراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەکەیەوە کوژراوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە”.

ئەوەشی خستەروو، “دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دوای گرتنەبەری رێوشوێنەکان تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ”.