کوردستان

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلاری دا

15-12-2022
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلاری دا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بۆ 145هەزار دینار دابەزێنێت.

بانکی ناوەندی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاراستەی بانکە حکومییەکان و بانکە بیانییەکانی کردووە کە لە وڵاتەکە کاردەکەن، داوای لێکردوون یەک دۆلار بە نرخی ١٤٦٥ دینار بفرۆشن.

بانکی ناوەندی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە ماوەی ڕۆژانی پێشوودا گەڕاندەوە بۆ هەندێک هۆکار، لەوانە دروستکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی کە لە ڕێگەیەوە بانکەکان داواکارییەکان بۆ کڕیارەکانیان بەرز دەکەنەوە.