کوردستان

پارتی بۆ یەکێتی: لە حکومەت بکشێوە

29-11-2022
پارتی بۆ یەکێتی: لە حکومەت بکشێوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، پەرلەمانتارێکی یەکێتی بە ناوی سەرکۆ گەڵاڵی وتی: ئەم کابینەیەی حکومەت کابینەی چەتەسازیە نەک چاکسازی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش بە توندی وەڵامی دەداتەوە.

لە وەڵامی قسەکانی سەرکۆ گەڵاڵیدا، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی: ئێمە قسەی پەرلەمانتار بە رای حیزب وەرناگرین، ئەگەر ئەوە ڕای یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، فەرموون لە حکومەت بکشێنەوە.

دوای قسەکانی سەرکۆ ئازاد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا قسەکانی لە پرۆتۆکۆل بسڕێتەوە.