کوردستان

پەرلەمانی كوردستان دەنگ بە پرۆژەیاسایەك دەدات

13-11-2022
پەرلەمانی كوردستان دەنگ بە پرۆژەیاسایەك دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رۆژی سێشەممە 15-11-2022 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەش، پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەخرێتە دەنگدان و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیش بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكرێت.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە، 15-11-2022، كاتژمێر 10ی بەیانی، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، تێیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە ٧٦ی ساڵی ٢٠١٢ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، دەكرێت.

هەر لە دانیشتنەكەدا، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەكرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە دەكرێت:
١ - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٢ - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢).

٣ - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٤ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).