کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران بەبێ قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

09-11-2022
ئەنجوومەنی وەزیران بەبێ قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 9ی تشرینی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی نەکراوە.

کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت:

بڕگەی یەکەم: بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان.