کوردستان

شەڕ لەنێوان ئاسایشی سلێمانی و داعش دروستبوو

06-11-2022
شەڕ لەنێوان ئاسایشی سلێمانی و داعش دروستبوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ھێزەکانیان و دوو چەکداری داعش روویداوە لە ناوچەی کچانی سەنگاوی سنووری چەمچەماڵ، بەوهۆیەوە دوو چەکدارەکە کوژراون. 

وەک ئاسایش باسی کردووە، کاتێک گەمارۆ دراون چەکدارەکان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە، دوای 30 خولەک لە شەڕ و پێکدادان دوو چەکدارەکە کوژراون. 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باسی لەوەش کردووە، پێشتر زانیارییان هەبووە لەسەر چەکدارەکان و دوای رەزامەندی دادوەر ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکان کردووە.