کوردستان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

03-11-2022
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 سەرۆک بارزانی بەبۆنەی دەستپێکردنی چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

ئەمڕۆ لە شاری دهۆک چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.

بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی  پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بیت.