کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: باشتر بوو شێخ جەعفەر ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە

02-11-2022
نێچیرڤان بارزانی: باشتر بوو شێخ جەعفەر ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم شاهیده‌ كه‌ ئه‌و زۆری هه‌وڵداوه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا بكرێت.

نێچیرڤان بارزانی، له‌ دیداری میری رایگه‌یاند: "کاک قوباد شاهیدە، زۆر هەوڵمدا هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت".

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی قسەکانی شێخ جەعفەرەوە وتی: "باشتر بوو ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە، نەک لەرێگەی میدیاوە".

سەرۆکی هەرێمی کورستان رایگەیاند، بەکارهێنانی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد دروست نییە، چونکە پێگەی هەرێم لاواز دەکات

دەشڵێت، "یەکێتی وەک هاوبەشێکی سەرەکی پارتی دەمێنێنێتەوە و راستە کێشە لە نێوانیان هەیە بەڵام دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە".

نێچیرڤان بارزانی، لە دیداری مێری راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات کێشەکانی عێراق چارەسەربکات و بۆ حکومەتی بەغداش واباشترە کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کێشەکان چارەسەربکات نەک لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی.