سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا ئەوەیە کە دەتوانین کارەبا بکەین بە کارت، واتە کارتەکەت پڕدەکەیتەوە وەک کارتی مۆبایل و دواتر کارەباکە بەکاردەهێنیت."
وتیشی، "لە سلێمانی لە ئەمڕۆوە لە هەردوو فیدەری 126 و 128 کە عەلوە کۆنەکە دەکات، هەروەها لە دوو شوێنی نیشتەجێبوونی دیکە ئەو سیستمە کارا کراوە و هاوبەشەکانی ئەو ناوچانە لەمڕۆوە کارتیان پێدەدرێت و بە کارت کارەبا بەکاردەهێنن."
ڕاشیگەتاند، "لەو سیستمەدا پارەی کارەبا بە هیچ شێوەیە زیاد ناکرێت، بەڵکو تەنها جیاوازییەکەی ئەوەیە کاتێک دەبێت بە کارت، پارەی کارەبا پێشوەختە دەدەیت و کارتەکەت پڕدەکەیتەوە و کارەبا بەکاردەهێنیت، کارتیش لە 10 هەزارەوە تاوەکو 100 هەزار دینارە."