کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

20-10-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بە سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری.
لە کۆبوونەوەکەدا کە عەلی فکری جێگری وەزیری ئابووری ئێران ئامادەی بوو ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاووتوێ کرا. جەخت لە برەودان بە یوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانان و سەرمایەگوزاران لە ھەردوولا و نەھێشتنی ئاستەنگەکان لە بەردەم بزاڤی بازرگانی کرایەوە.