کوردستان

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئامارێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند

17-10-2022
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئامارێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ته‌نیا دوێنێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ شاری سلێمانی 40 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ تۆمار كراون.

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ رێی په‌یجه‌كه‌یه‌وه‌ ئاماری ته‌نیا دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 16-10-2022 بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی ئاماره‌كه‌:

* 40 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراون و کۆدیان بۆ کراوە.

* 1029 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە.

*3500  پشکنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی  بۆ نەخۆش ئەنجام دراوه‌.

* 143  نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە.

* 205  نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و  سۆناریان بۆ کراوە.

* 85 نەخۆش  لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ كراون.

* 257 نەخۆش لە قاوشە جۆراو جۆرەکانی نەخۆشخانە داخڵ کراون.