کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامی داوای لێبووردن لە کۆمەڵی دادگەری دەکات

16-10-2022
یەکگرتووی ئیسلامی داوای لێبووردن لە کۆمەڵی دادگەری دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان داوای لێبووردن لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات لە بەرامبەر بەکارهێنانی وشەی (خیانەت) لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا و دەڵێ: بەهەڵە تێگەیشتن هەبووە.

روونکردنەوەیەك لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە

سەبارەت بەبریاری دەست لەکارکێشانەوەمان لەپەرلەمانی کوردستان  لە بەرواری ٦/١١/٢٠٢٢ وە، ئەوە بریارێکی سیاسی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو وفراکسیۆنی یەکگرتوو بێ دواکەوتن جێبەجێی کرد بۆیە بوارنەمابوو بۆ ھیچ ھەماھەنگیەك ونەشمان ویست کەس احراج بێت.

سەبارەت بە وشەی (خیانەت )ئەوەبەرامبەر ئەوانە بەکار ھات کە پشتیوانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکەن بەنایاسایی بۆدرێژەدان بەتەمەنی گەندەڵی وگەندەڵکاران لەکاتێکدادەنگدەر تەنھا بۆ چوارساڵ متمانەی بەخشیوەوئەم وشەیەش بێگومان مەبەست لێی برایانمان لە کۆمەڵی دادگەری نیە چونکە ھەمیشە دژی ھەمووکارێکی ناشەرعی ونایاسیی بوون وداوای لێبوردن دەکەین بۆ ھەرھەڵەتێگەیشتنێك.

د.شێرکۆ جەودەت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان

16-10-2022