کوردستان

مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

03-10-2022
مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

مستەفا كازمی سەردانەكەی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە ئەنجام دا و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی كۆببێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت مستەفا كازمی لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، بەشداری لە ڕێورەسمی ساڵیادی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵەبانی، سەركۆماری پێشووتری عێراق دەكات، كە ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.