کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

28-09-2022
ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.
بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت.

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/9/28