ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا:
- توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا 3500 مێگاواتە.
- لە وەزری هاوین بە تێکڕایی 14 بۆ 15سەعات کارەبای نیشتمانی دراوە.
- ئێستا بە نزمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەکانی پێدانی کارەبا 18 کاتژمێرە.
- کار لەسەر زیادکردنی 50 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت، کە بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 250 مێگاوات زیاد دەبێت.
- تا مانگی ئاداری ساڵی ئایندە، بە زیادکردنی 250 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز، 750 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.
- تا ئێستا بۆ 1.3 ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەک دانراوە.
- بە هۆی پێوەری زیرەکەوە، کارەبا کۆنترۆڵ کراوە، کۆتایی بە سەرپێچییەکان هێنراوە و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا بەرز کراوەتەوە.
- رێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 35% بۆ 25% کەم کراوەتەوە و 10% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە.
- پاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ پێدانی کارەبا بە تایبەتی پولی ماڵان گەیشتووەتە لە 70%.
- وەزارەتی كارەبا لە کۆتایی ئەمساڵ ماستەر پلانی خۆی ئەپدەیت دەکاتەوە.