کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا دەکات

08-09-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەخری کەریم سیاسەتمەدار و سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.