کوردستان

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان گۆرانییەکی دیکەی بڵاوکردەوە

04-09-2022
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان گۆرانییەکی دیکەی بڵاوکردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گۆران عومەر پەرلەمانتاری گۆڕان نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "مەستانە"بڵاوکردەوە.پەرلەمانتارەکە نووسیویەتی: "بەرهەمێکی نوێم بەهاوکاری چەند ژەنیاری بەتوانای شاری سلێمانی بە ناوی مەستانە پێشکەش دەکەم بە هەواداران و گوێگرانی هونەر".گۆران عومەر دەشڵێت: "ئومێدەوارم ئەم بەرهەمە نوێیە جێگای ڕەزامەندی ئێوەی ئازیز بێت".گۆران عومەر، لە دایکبووی ساڵی 1983-ە و  خاوەنی چەندین گۆرانییە و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی گۆڕان خۆی کاندید کرد و بووە پەرلەمانتار.

https://youtu.be/ZjishPWnfiQ