کوردستان

پەیامێک لە وەزیرەکەی سەدرەوە بۆ مستەفا کازمی

01-09-2022
پەیامێک لە وەزیرەکەی سەدرەوە بۆ مستەفا کازمی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

محەمەد ساڵح عێراقی كە بە وەزیری سەدر ناسراوە رایگەیاند، پێشنیار دەكەین بۆ فەرماندەی هێزە چەكدارەكان كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات، فالح فەیاز لە بەرپرسیاریەتی حەشدی شەعبی دوور بخاتەوە.

وەزیرەکەی سەدر ئەوەشی راگەیاند، کە فالح فەیاز سەرۆكی "كوتلە"یە لە پەرلەمانی عێراق و كەسایەتییەكی بەهێزی نییە و تەنانەت عەقلییەتی سەربازیشی نییە.

محەمەد ساڵح عێراقی دەڵێت "دەركردنی فرمانێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو لایەنانەی كە بانگەشەی بەرخودان و بەرگریین و خەریكی كوشتنی خەڵكیین.