کوردستان

مەسرور بارزانی بڕیارێکی دا

25-08-2022
مەسرور بارزانی بڕیارێکی دا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەک بە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لەپێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەت، بە رەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.