کوردستان

وەزارەتی کارەبا: ئەوانەی تەقەیان لە کێبڵی کارەبا کردبوو دەستگیرکران

09-08-2022
وەزارەتی کارەبا: ئەوانەی تەقەیان لە کێبڵی کارەبا کردبوو دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە ماوەیەک بوو دەستیان کردبوو بە دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبا کردبوو .

ئەمڕۆ سێشەمە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە و دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه‌، تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەری ئاسن براوە، بەوەش مەترسی دروستبووە بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کە هێڵی سەرەکین بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا.