کوردستان

دادگا دۆسیەی لاھور جەنگی یەکلاکردەوە؛ حیزب دادەمەزرێنێ

29-07-2022
دادگا دۆسیەی لاھور جەنگی یەکلاکردەوە؛ حیزب دادەمەزرێنێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو حیزبەکەی بێ ھیوابوو لە دادگا، لاھور جەنگی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ڕاگەیاندنی حیزبێکی تازە.

پێشتر باڵکێش وەکو یەکەم میدیای کوردی، ناوی ئەو حیزبەی ئاشکرا کرد کە لاھور جەنگی دەیەوێ ڕای بگەیەنێ و ناوی "یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق" دەبێ.

باڵکێش زانیویەتی کە دادگای بەغدا سکاڵاکەی لاھور جەنگی لە بەرژەوەندی ناوبراو یەکلا نەکردۆتەوە، بۆئە ئەویش لە گەڕانەوە بێھیوا بووە و دەیەوێ حیزبەکەی ڕابگەیەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە دوا سەردانیدا بۆ بەغدا، لاھور جەنگی داوای پاڵپشتی لە حیزبە عێراقیەکان کردووە و ئەوانیش بۆ دامەزراندنی حیزب، بەڵێنی پاڵپشتیان پێداوە.

ھەر بەپێی زانیاریەکان، نزیکەی ١٥ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بەڵێنی ئەوەیان بە لاھور جەنگی داوە بچنە ناو حیزبە نوێیەکەیەوە.