کوردستان

باڵکێش گەندەڵییەکی گەورەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات

18-07-2022
باڵکێش گەندەڵییەکی گەورەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە ئیمزای سەرۆکی پەرلەمان بڕێک پارە بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمان خەرج کرا بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی پێ بکەن.

باڵکێش لە پەرلەمانتارێکی کوردستانەوە زانیویەتی، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان ١٠ فەرمانبەری ناردووەتە وڵاتی یۆنان بۆ گەشت کردن.

لەنێو فەرمانبەرەکاندا سەرۆکی دیوانی پەرلەمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان و بەڕێوەبەری ژمێریاری ھەن و بۆ ھەر یەکێکیان بڕی ١٠٠٠ دۆلار خەرج کراوە کە دەکاتە ٣٠ ھەزار دۆلار.

ھەر بەپێی زانیاریەکان، گەشتەکە بە ناوی کۆکردنەوی زانیاری و ئەزموونی یۆنان نووسراوە.