کوردستان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

06-07-2022
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: "کاتژمێر 4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر -گوێڕ)، لەنزیک گوندی عەلیاوا، گەڵابەیەک هەوڵیدا لە ئوتومبێلێکی پێشی ڕەت بێت، بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆئوتومبێلی هاتوو بکات لەسایدی بەرامبەر، بۆیە لەگەڵ دەستپێکردنی مانۆرەکە کەوتەسەر ڕێڕەوی تۆیۆتا لاندکرۆزێک وپێکدادان دروست بوو، بەداخەوە لە دەرەنجامی ئەم هەڵەیە گەورەیە کەسێک گیانی لەدەستدا و 5 کەسی تریش زامداربون، و لە لێکۆلینەوە شوفێری بارهەلگر بەخەتاباری سەرەکی ڕوداوەکە دانرا ،چونکە هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵەی ئەنجام دابوو.