کوردستان

حکومەت ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕاگەیاند

06-07-2022
حکومەت ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕاگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی تەمووز، تاوەکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە کە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت.

د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢