کوردستان

کوڕی فەرماندەیەکی کۆچکردووی یەکێتی خۆی کوشت

01-07-2022
کوڕی فەرماندەیەکی کۆچکردووی یەکێتی خۆی کوشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

زه‌ند نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده‌ی تەمەن 22 ساڵ به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەمڕۆ هەینی‌، زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، کوڕی ئەفسەری دیار و کۆچکردووی یەکێتی و برازای بەرزان ئەحمەد کوردە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لەوێ گیان لەدەست دەدات.

بەپێی زانیارییەکان، زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ساڵی 2012 لیوا نەبەز ئەحمەد کوردە، کە باوکین زەند ئەحمەد کوردییە و لێپرسراوی بەشی چاودێری و پشکنینی هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوو، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.