کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات  

29-06-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات  
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکاو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیکردنی بەردەوامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر دەربڕی .