کوردستان

بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە

27-06-2022
بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی گەشت و گوزار و گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان،لە پێناو ئاسانکاری بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری ڕاپەرین،لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.