کوردستان

به‌هۆی له‌ رێڕه‌ولادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

08-06-2022
به‌هۆی له‌ رێڕه‌ولادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

به‌هۆی لادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆی، 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 50  دیكه‌ش بریندارن.

به‌هۆی له‌ رێڕه‌ولادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌سه‌ر هێڵی ئاسنین له‌ نێوان مه‌شهه‌د و یه‌زد 17 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 50 ی دیكه‌ش بریندارن.

میدیا‌كانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، هۆكاری رووداوه‌كه‌، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی حه‌فارەیەکەوە بووه‌ له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌، به‌ڵام له‌كاتی تێپه‌ڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ بووه‌ و حه‌فاره‌كه‌ پێڕانه‌گه‌یشتووه‌ هێڵه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێت و رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.