کوردستان

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان

01-06-2022
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئومێد دەخوازێت ئەو حیزبە وەک بەشدارێکی سەرەکی حکومەت پشتیوانی حکومەت بێت لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی و "خزمەتی خەڵکی کوردستان." دەشڵێت، "جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە."

بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن "لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان."

مەسرور بارزانی ئومێدەوارە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، "پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات."

بەگوتەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەم یادەدا جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەنەوە "بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان."