کوردستان

لە سلێمانی خانەنشینێکی تر لە سەرەی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا

23-05-2022
لە سلێمانی خانەنشینێکی تر لە سەرەی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی سلێمانی رایگەیاند، خانەنشینێکی تەمەن 75 ساڵ بە ناوی عەلی مەجید لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە لە بەردەم بانکی بەختیاریی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کەسێک لەبەردەم بانکی بەختیاری دۆخی تەندروستیی تێكچووە، کاتێک تیمەکانمان گەشتوون، بینیویانە خانەنشینەکە گیانی لەدەستداوە.

خانەنشینەکە ناوی عەلی مەجیدە و تەمەنی 75 ساڵ بووە.