کوردستان

خزمەتگوزارییەکانی گەرەکی 8ی حەسارۆک جێبەجێ دەکرێن

18-05-2022
خزمەتگوزارییەکانی گەرەکی 8ی حەسارۆک جێبەجێ دەکرێن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات کاری پێویست بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەرەکی ٨ـی حەسارۆک ئەنجام بدرێت

لە نووسراوێکدا کە بە ژمارە ١٢٥٧ بەرواری ١٨ـی٥ـی٢٠٢٢ کە لە لایەن سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە واژووی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێم کراوە، سەرۆکی دیوان داوا دەکات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پارچە زەویەکانی ٨ـی حەسارۆک بە زووترین کات کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەرەکی ٨ـی حەسارۆک.