کوردستان

ئەو کچەی زڕدایکەکەی سووتاندی گیانی لەدەستدا

09-05-2022
ئەو کچەی زڕدایکەکەی سووتاندی گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕەیان مەحموودی تەمەن 17 ساڵان، کە لەلایەن زڕدایکیەوە سوتێنرا، گیانی لەدەستدا.
شەوی 27-04-2022 پۆلیسی هەولێر لەسەر ئەو رووداوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (17) ساڵ بە ناوی (رەیان مەحمود جەمیل) لە لایەن باوەژنەکەیەوە سووتێندراوە."
ڕێژەی سووتاوی ڕەیان 80٪ بوو. ئێستا زڕدایکەکەی لە زیندانە.