کوردستان

لە چەمچەماڵ پیاوێک ژنەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزووری دەکوژێ

02-05-2022
لە چەمچەماڵ پیاوێک ژنەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزووری دەکوژێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە شارۆچکەی شۆڕش زاوایەک دەچێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی خێزانەکە دەکوژێت کە یەکێکیان ژنەکەی خۆیەتی.

 رۆژی دووشەممە 2-5-2022 شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند "کوژراوەکان برایەک و دوو خوشکن لەگەڵ کوڕێک تەمەن 20 ساڵ، هەروەها ژنێکیش بریندارە." 

رووداوەکە لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بووە لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی.