کوردستان

پەکەکە ھێرش دەکاتە سەر نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە سویسرا

26-04-2022
پەکەکە ھێرش دەکاتە سەر نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە سویسرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژمارەیەک ئەندام و لایەنگری پەکەکە، ھێرش دەکەنە سەر نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە سویسرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 26-4-2022 کاژێر 11:30 بەکاتی سویسرا، ژمارەیەک خۆپێشاندەر بە ئاڵا و دروشمی پەکەکەوە چوونە بەردەم باڵەخانەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا.

د. فەوزی قەدوور، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا رایگەیاند، خۆپێشاندەرەکان ئاڵا و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان پێبوو و درووشمی بژی کوردستان و بژی سەرۆک ئاپۆیان دەگوتەوە؛ دوای کەمێک گردبوونەوە، نۆ لە خۆپێشاندەرەکان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دوای چەند خولەکێک هێزێکی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەمیان دەستگیرکران.