کوردستان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە دەكات

26-04-2022
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە دەكات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە كرد كە پێك هاتبوو لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.