کوردستان

سی ھەزار دۆلاری سەربازێکی رووسی دەکەوێتە دەستی ھاوڵاتییەکی ئۆکراینی

24-04-2022
سی ھەزار دۆلاری سەربازێکی رووسی دەکەوێتە دەستی ھاوڵاتییەکی ئۆکراینی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەربازێکی ڕوسیا موبایلەکەی لێ بزر دەبێت و ھاوڵاتییەکی ئۆکراینی دەیدۆزێتەوە، لەوێوە ھەرچی پارە لە ھەژماری بانکی سەربازە ڕوسەکەدایە، دەگوازێتەوە بۆ خۆی.

سەربازە ڕوسەکە بە برینداری موبایلەکەی لێ بزر دەبێ و سەرجەم پارەکانی لە ڕێی ئەو ئەپڵیکەیشنەی لەسەر موبایلەکەی بووە، دەکەوێتە دەست ھاوڵاتییە ئۆکراینییەکە. ھاوسەری سەربازە ڕوسەکە، کاتێک بەمە دەزانێت، زۆر تووڕە دەبێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لایڤ دەکاتەوە و ڕەخنە لە ئۆکراینییەکان دەگرێت.

بڕی پارەی سەربازە ڕووسەکە زیاتر لە ٣٠ ھەزار دۆلار بووە (سێ دەفتەر) کە سەرجەمی کەوتووەتە دەست ھاوڵاتییە ئۆکراینییەکە.