کوردستان

گەریلایەکی عەرەب کوژرا

24-04-2022
گەریلایەکی عەرەب کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەلHPG  کوژرانی سێ سەربازی تورکیا و گەریلایەکی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

گەریلاکە ناوی حازم عەلی-یە و بە فیدایی کۆبانێ ناسراوە. خەڵکی پارێزگای حەسەکەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ئامارەکانی هەپەگە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە 118 سەربازی تورکیا کوژراون، بەڵام تورکیا تەنیا کوژرانی سێ ئەفسەری خۆی ڕاگەیاندووە.