کوردستان

ھەولێر.. پیاوێک ژنەکەی سەردەبڕێت

21-04-2022
ھەولێر.. پیاوێک ژنەکەی سەردەبڕێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی ( کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری هەولێر ڕویدا و تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی ئاسایشی گەڕەک گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە و دەرکەوت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی ( أ. ش . ع.) لەسەر کێشەی خێزانیی بە چەقۆ کوژراوە. دواتر توانرا دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تاوانبار دەستگیر بکرێت و لەسەر فەرمانی بەڕێز داوەری لێکۆلینەوە بە ماددەی ٤٠٦ لەلامان بەندکراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.