کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دەکات 

20-04-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دەکات 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری لەندەن، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا، بەتایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .