کوردستان

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران

20-04-2022
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/4/2022، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند، کۆمپانیا گەشتیارییەکان و گەشتیارانی ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوای بەغدا، هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی".