کوردستان

هه‌ولێر.. بە تۆمەتی مەی خواردنەوە لە باخچەیەکدا شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركران

18-04-2022
هه‌ولێر.. بە تۆمەتی مەی خواردنەوە لە باخچەیەکدا شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌ پاركێكى نێو گه‌ڕه‌كى (هه‌ڤاڵان)ى هه‌ولێر، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كانیان خواردبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/4/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، شەش تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ڕ. م. م)، (ک. ج. ع)، (ف. م. م)، (ک. ک. ح)، (هـ. ع. ڕ) و (ف. ع. ع)، دەستگیر کرد، بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحوولییەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شێڤرۆلێت ئۆپتڕا) و ماددەکحولییەکاندا گیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن.