کوردستان

دابەشکردنی بەنزین بە نرخی ٦٩٠ دینار بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە

16-04-2022
دابەشکردنی بەنزین بە نرخی ٦٩٠ دینار بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە دوای رێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان بە نرخی ٦٩٠ دینار لە رێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ تاوەکو ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ بڕی ١١٧ ملیۆن و ٩٧٤ هەزار و ٥٢٩ لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و دوای ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.

  • پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە: ٥٠,٤٠٤,٣٧٥ لیتر
  • پارێزگای ھەولێر: ٤١,٧٢١,٤٠٧ لیتر
  • پارێزگای دھۆک: ٢٥,٨٤٨,٧٤٧ لیتر