کوردستان

بەهۆ خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانیەکانی هەولێر ڕاگیران

07-04-2022
بەهۆ خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانیەکانی هەولێر ڕاگیران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایگەیاند، كه‌ به‌هۆی چڕیی خۆڵبارینه‌وه‌، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ تا ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، راده‌گیرێن.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: مەودای بینین زۆر كەم بۆتەوە و بەم هۆیەوە گەشتە ئاسمانییەكان راگیران تا بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە سلێمانی بەردەوامن.