کوردستان

سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی عەیاد عەللاوی دەپرسێت

06-04-2022
سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی عەیاد عەللاوی دەپرسێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رۆژی چوارشەممە 6ـی نیسانی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر ئەیاد عەلاوییەوە کرد، کە دوای تێکچوونی باری تەندروستی بۆ وڵاتی ئۆردۆن گواستراوەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەو نەشتەرگەرییەش ڕاگەیاند کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئۆردۆن بۆ دکتۆر ئەیاد عەلاوی ئەنجام دراوە و، هیوای شیفای خێرا و تەندروستی بۆ خواست.