کوردستان

بافڵ تاڵەبانی باسی گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی دەکات

04-04-2022
بافڵ تاڵەبانی باسی گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ماوەیەکی زۆر، بۆ یەکەم جار بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی باسی گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی دەکات.
باڵکێش زانیویەتی، لە کاتی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی ئێڵ بەگی جاف لە سنوری سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی لە یەک کاتدا بەشداریان کردووە، بەڵام لە دوو شوێنی جیاواز دانیشتوون.
بەپێی زانیاریەکان، لەکاتی گەیشتنی بافڵ تاڵەبانی، ژمارەیەک لە کەسایەتی و ڕیش سپی جاف، کۆبوونەتەوە و چوونەتە لای بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەوەی قەناعەتی پێ بکەن بە گەڕانەوەی لاهور جەنگی و ئاشبونەوەیان، بەڵام ناوبراو وتویەتی : ئێستا کاتی ئەوا نییە، دواتر بیری لێ دەکاتەوە و قسەی لەبارەوە دەکات.