کوردستان

وێنە.. لە پێنجوێن ٢٩ کورەی خەڵوز تێکدران

03-04-2022
وێنە.. لە پێنجوێن ٢٩ کورەی خەڵوز تێکدران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنکەی گەرمك بە هاوبەشی دەرچوون بۆ سنوری گوندەکانی ( شێرە ، عاوەڵان ، شایەن ، میشاو ) ، دوای گەڕان و پشکنینی سنورەکە توانیان ( ٢٩ ) کورەی خەڵوزکردن تێکبدەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەڵوزی تێدا دەکرا ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ١٨ ) فەردە خەڵوز بەڵام خاوەنەکانیان نادیارە .